ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بنه‌ماڵه‌ی قوتابیانی به‌لووچ له ئاست نه‌بوونی موعه‌لیم و دابین نه‌كردنی ئیمكانات له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رشه‌وه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ٣٥ ڕۆژ به‌سه‌ر ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندن دا تێپه‌ڕ بووه به‌ڵام به‌شێكی زۆر له گونده‌كانی به‌لووچستان موعه‌لیمیان نییه و قوتابخانه‌كان داخراون. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له قوتابخانه‌كانی شاره‌كانی پارێزگای سیستان و به‌لووچستان كه‌می مامۆستایان هه‌یه و بنه‌ماڵه‌ی قوتابیان خۆیان ئه‌چن وانه به منداڵه‌كانیان ئه‌ڵێنه‌وه. به‌وته‌ی هاووڵاتیه‌كی به‌لووچ، وه‌زاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رشی ڕژیم هێشتا كتێبی له نێو قوتابیانی به‌لووچستان دا دابه‌ش نه‌كردووه و سرویسی هاتووچۆی بۆ قوتابیانی گونده‌كان دیاری نه‌كراوه و خه‌ڵكی خۆبه‌خش به شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار منداڵه‌كانیان ئه‌به‌نه قوتابخانه.
