به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه بنه‌ماڵه‌ی قوتابیانی قوناغه‌كانی سه‌ره‌تایی و مامناوه‌ند له ئاست نه‌بوونی موعه‌لیم و بیلاته‌كلیفی منداڵه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی هاونیشتمانیان، ماوه‌ی ١٢ ڕۆژه ساڵی نوێی خوێندن ده‌ستیپێكردووه به‌ڵام له‌و ماوه‌یه منداڵه‌كانیان بیلاته‌كلیف گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ماڵ و به‌هۆی نه‌بوونی موعه‌لیم قوتابه‌خانه‌كانیان داخراوه. بنه‌ماڵه‌ی قوتابیان ده‌ڵێن: به‌رپرسانی ئامووزش و په‌روه‌رش له حاڵێكدا ده‌زانن موعه‌لیم كه‌مه و پێویستیان به مامۆستای قوتابخانه هه‌یه، له دامه‌زراندنی هێزی نوێ خۆده‌بوێرن و ئێستاش كه ١٢ ساڵ له ساڵی نوێی خوێندن تێده‌په‌ڕێت هیچ بایه‌خێك به قوتابیان ناده‌ن.