کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی بازاڕیانی كاشان له‌ ئاست بڕینی به‌رده‌وامی كاره‌با

ناڕه‌زایه‌تی بازاڕیانی كاشان له‌ ئاست بڕینی به‌رده‌وامی كاره‌با

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٤ی سه‌رماوه‌ز، بازاڕیانی شاری كاشان له‌ ئاست بڕانی به‌رده‌وامی كاره‌با ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و له‌ ناوه‌ندی بازاڕ دا كۆبوونه‌وه‌.

به‌ وته‌ی بازاڕیانی ناڕازی، بڕانی به‌رده‌وامی كاره‌با زیانێكی زۆری لێ داون و وێڕای نه‌بوونی به‌رق، نرخی قه‌بزه‌كانیان چه‌ند هێنده‌ چووه‌ته‌ سه‌ره‌وه‌. ڕۆژی ڕابردووش ده‌زگای هه‌واڵنێری ته‌سنیمی سه‌ر به‌ سپای پاسداران ڕایگه‌یاندبوو كه‌ نرخی به‌رق بۆ جارێكی دیكه‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌ و له‌ مانگی داهاتوودا پاره‌ی مه‌سره‌فی سووته‌مه‌نی له‌ وزه‌خانه‌كان ده‌خرێته سه‌ر قه‌بزی شارومه‌ندان و خاوه‌ن كارگه‌كان.