ئێرانیانی دانیشتووی شاری “فڕانكفۆرت”ی ئاڵمان ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی مانگی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تی به كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” له‌لایه‌ن گه‌شتی ئێرشاده‌وه، له‌ناوه‌ندی ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی “مه‌هسا” و خه‌ڵكی خۆڕاگری كوردستان، دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ سیسته‌می سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی ده‌ربڕی و دژبه به‌رپرسانی باڵای ڕژیم و یاسا دژه مرۆڤانه‌كانی دروشمیان وته‌وه.