ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی خه‌رمانان، ده‌یان كه‌س له ئه‌ندامانی هەر ٣٣ته‌عاونی به كۆبوونه‌وه له به‌رده‌م بینای په‌رلمانی ڕژیم، دژ به پێنه‌دانی زه‌وییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له ٤٠ ساڵه پاره له سه‌ر حه‌قده‌ستی كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ت به مه‌به‌ستی پێدانی زه‌وی بۆ ساز كردنی خانوو كه‌م كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام نه‌ك ته‌نیا ئیزنی ساز كردنی خانوو به خاوه‌ن زه‌وییه‌كان نه‌دراوه، به‌ڵكوو زه‌وییه‌كەشیانڕاده‌ستیان ناكرێت. ناڕازیان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه تا كاتی وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان به‌رده‌وام ئه‌بن له ناڕه‌زایه‌تی و ته‌نانه‌ت به‌ربڵاوتری ده‌كه‌نه‌وه.