ڕۆژی شه‌ممه ١١ی خه‌رمانان، ئه‌ندامانی كانوونی پارێزه‌رانی سیمنان له ناڕه‌زایه‌تی به بڕیاره‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كانوون كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش مه‌جلیسی كۆماری ئیسلامی بڕیای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كانوونی پارێزه‌رانی ئێرانی ده‌ركرد و ڕایگه‌یاند كه له‌وه به‌دواوه پارێزه‌ران ئه‌بێ مۆڵه‌تی كاركردن له وه‌زراه‌تی ئابووری وه‌ربگرن. بڕیاره‌كانی ده‌وڵه‌ت كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای لێكه‌وته‌وه و پارێزه‌ران له چه‌ند پارێزگای ئێران خۆپێشاندانیان كرد و ناڕه‌زایه‌تیه‌كان هێشتا به‌رده‌وامن.