کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی ئاژه‌ڵدارانی ئیلامی له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری ئه‌و شاره‌

ناڕه‌زایه‌تی ئاژه‌ڵدارانی ئیلامی له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری ئه‌و شاره‌

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٣ی مانگی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له‌ ئاژه‌ڵدارانی ئۆستانی ئیلام له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ گرانی خۆراكی دام و خراپی مه‌عیشه‌ت، ئاژه‌ڵه‌كانیان له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری ئه‌و شاره‌ كۆكرده‌وه‌ و خوازیاری جێبه‌جێكرانی داخوازییه‌كانیان بوون.

به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ ئاژه‌ڵه‌كانیان به‌ نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ گرانی خۆراكی دام و بایه‌خ پێنه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به‌ كیشه‌ و گرفته‌كانیان، له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری ئیلام كۆكرده‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تییان دره‌بڕی. گرانی خۆراكی دام پاش وه‌لانانی ئه‌رزی ده‌وڵه‌تی ، بووه‌ته‌ هۆی له‌ناوچوونی سه‌نعه‌تی مۆرغداری و ئاژه‌ڵداری له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و زه‌ره‌ و زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وتووه‌.