کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له‌ ئاست داگیركردنی شاروانی ئاكده‌نیز له‌ باكووری كوردستان

ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له‌ ئاست داگیركردنی شاروانی ئاكده‌نیز له‌ باكووری

شه‌وی دووشه‌ممه‌ ٢٤ی به‌فرانبار، خه‌ڵكی مێرسین بۆ جارێكی دیكه‌ دژ به‌ داگیركردنی شاره‌وانی ئاكده‌نیز له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغانه‌وه‌ ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به‌ شه‌ر هاتن.

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، پۆلیسی توركیا هاوسه‌رۆكه‌كانی شاره‌وانی ئاكده‌نیز و چوار ئه‌ندانی شۆرای ئه‌و شاره‌وانیه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كردووه‌. به‌ فه‌رمانی ده‌وڵه‌ت له‌ جێگه‌ی شاره‌دار، قه‌یووم دانراوه‌ و ئه‌و كرده‌وه‌ نایاساییه‌، بووه‌ته‌ هۆی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی پارێزگای مێرسین. خه‌ڵكی شۆڕشێگێڕی مێرسین ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه‌ دژ به‌ ده‌ستبه‌سه‌ركرانی شاره‌دارانی هه‌ڵبژێردراو و زه‌وتكردنی ئیراده‌ی گه‌ل خۆپێشاندان ده‌كه‌ن و شه‌وی ڕابردوو له‌ ئاكامی ده‌ستڕێژی گوله‌ی پۆلیس چه‌ند گه‌نج بریندار بوون