ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوانی سه‌نایعی فولاد دژ له خواره‌وه بوونی ڕێژه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان له به‌رده‌م ئۆستانداری پارێزگای خوزستان كۆبوونه‌وه.
خانه‌نشینكراوانی ناڕازی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ژیان و مه‌عیشه‌تی خانه‌نشینكراوان و هه‌روه‌ها كه‌مبوونی حه‌قده‌سته‌كانیان، دۆخی ژیانیان له خراپیدایه و توانای دابین كردنی سه‌ره‌تاییترین پێداویستییه‌كانی ژیانی بنه‌ماڵه‌كانیان نییه. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خانه‌نشینكراوان خوازیاری هاوسانسازی حه‌قده‌ست، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له سه‌ر خانه‌نشینكراوانی ناڕازی و ئازوادی ده‌ستبه‌جێ خانه‌نشینكراوانی بوه‌ندكراو بوون.
