بە پێی ڕاپۆرتەکان، پێرسۆنێلی نەخوشخانەی خاتم بە ئێرانشار دژ بە کەمکردنی ژمارەیەک لە حەقدەستەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.
بە وتەی ناڕازیان، بەرپرسانی نەخوشخانەکە بە بیانووی هەندێک چت هەرمانگ ژمارەیەک پارە بە حەقدەستی ئەو هاووڵاتییانە کەمدەکاتەوە. شایانی باسە کە ئەو بارودۆخە لە کاتێکدایە کە ژمارەیەک زۆری لە پێرسۆنێلی دەرمانی بە گشتی ئەو پارێزگا، حەقدەستەکانیان بۆ ماوەی زۆرە کە دواخراوە و کێشەی ئابووریان بۆ دروس بووە.
