خاوه‌ن دارستانه‌كانی نه‌خل له خۆڕه‌مشار و ئابادان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی پووشپه‌ڕ دژ به نه‌دانی حه‌قاوه و له‌ناوچوونی به‌رهه‌مه كشتووكاڵییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی، ده‌وڵه‌ت پێشتر به‌ڵێنی دابوو ئاوی شیرین بۆ كه‌شاوه‌رزان و باخدارانی ئه‌و دوو شاره دابین بكات، به‌ڵام به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كردووه و به‌شێكی زۆر له دارستانه‌كان به‌هۆی سوێری ئاوی ناوچه‌كه وشك بوون.