كانوونی نووسه‌رانی ئیران ڕۆژی سیشه‌ممه ٧ی خه‌رمانان، له به‌یاننامه‌یكدا ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست شه‌پولی سه‌ركووتی مامۆستایانی زانكۆ له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه نیشاندا.
له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو دا، چه‌ندین مامۆستای زانكۆ له ئیران به بیانووی پشتیوانی كردنیان له شۆرشی “ژن،ژیان،ئازادی” له‌سه‌ر كار ده‌ركراون.له نوێ ترین كرده‌وه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان مامۆستایكی زانكۆی شیراز به ناوی “عه‌زیز شه‌فیعی زه‌رقانی” ڕۆژی ڕابردوو له‌سه‌ر كار ده‌ركرا. له به‌شیكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ویڕای ئاماژه‌كردن به سه‌ركووتی چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی له سه‌رده‌می به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی كوماری ئیسلامی، دڕیژه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا به ئیدامه‌ی “ئینقلابی فه‌رهه‌نگی” له سیستمی په‌روه‌رده و سه‌ركۆتی ده‌نگی ناڕازیان ناوبرد.