ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی مانگی گوڵان، خه‌ڵكی شاری كرماشان له ئاست كه‌می پشكی ئارد و نزمی كوالێتی نان له‌و پارێزگایه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، نانه‌واخانه‌كان به‌هۆی كه‌م كردنه‌وه‌ی پشكی ئارد ساعه‌تی كاریان نییه و هه‌ر كات بیانه‌وێت و ئاردیان ده‌ست كه‌وێت كار ده‌كه‌ن، كاتێك ده‌ست به‌كار ئه‌بن كواڵێتی نانه‌كه ئه‌وه‌نده خراپه كه به‌كار خواردن نایه‌ت. ناڕازیان ده‌ڵێن چه‌ند جار سه‌ردانی ناونده ده‌وڵه‌تییه‌كانیان كردووه به‌ڵام هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم نه‌چووه به‌ده‌م داواكارییه‌كانیانه‌وه. جیگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی ڕابردوو به‌رپرسانی ڕژیم هه‌واڵی كه‌م كردنه‌وه‌ی پشكی ئاردیان ڕاگه‌یاند و ئێستا خه‌ڵكی هه‌ژار و كرێكار به دوای نان دا سه‌رگه‌ردانن.