ماڵپه‌ڕی هه‌واڵنێری ئانهێرد له ڕاپۆرتێكدا ئاشكرای كرد: باڵوێزخانه‌ی كۆماری ئیسلامی له شاری له‌نده‌نی به‌ریتانیا له ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی باج له په‌نابه‌رانی ئێران، ناچاریان ده‌كات سیخوڕی بۆ وه‌زاره‌تی ئیتلاعات بكه‌ن.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، له ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوودا به لانیكه‌م ٢٠ هه‌وڵی تیرۆریستی په‌یوه‌ندیدار به كۆماری ئیسلامی له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌منیه‌تی به‌ریتانیاوه پووچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه و به‌شێك له ئامانجه‌كان شارومه‌ندانی یه‌هوودی و ڕۆژنامه‌وانانی دژبه‌ری ڕژیم بوون. باڵوێزخانه‌ی كۆماری ئیسلامی به په‌نابه‌ران ده‌ڵێت كه ده‌توانن یاسای په‌نابه‌رێتی به‌ریتانیا پێشێل بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه ئێران، له به‌رانبه‌ردا داوایان لێ ده‌كات له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ئیتلاعات هاوكاری بكه‌ن. یه‌ك له‌و كه‌سانه شارومه‌ندێك به ناوی ئه‌میر ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵه كه له ساڵی ٢٠١٨ دا مافی په‌نابه‌رێتی له به‌ریتانیا وه‌رگرتووه و پاش گه‌ڕانه‌وه بۆ ئێران ناچار به هاوكاری له‌گه‌ڵ ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان كرا‌و