به‌پێی ڕاپۆرتی چالاكانی كرێكاری، خاوه‌نكارانی باشووری ئێران، كرێكارانی شاغڵ له ڕێكخراوی ڕێگه‌ی ئاسنی جنووب و پاڵاوگه‌كانی خووزستانیان له گه‌رمای سه‌رووی ٥٠ پله‌یی دا ناچار به كاركردن كردووه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، بڕیاره‌كانی سیتادی قه‌یرانی پارێزگای خووزستان و سیستان و به‌لووچستان بۆ ڕاگه‌یاندنی پشوودان له گه‌رمای سه‌رووی ٥٠ پله‌یی دا، كرێكاران ناگرێته‌وه و كارگه‌رانی په‌یمانكاری ناچارن گیانیان بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه. هه‌ر چه‌ند دۆخی پیشه‌یی كرێكارانی جنووب زۆر سه‌خته، به‌ڵام خاوه‌نكاره‌كان له په‌رداختی سه‌ختی كار و حه‌قی خراپی كه‌ش و هه‌وا به كرێكاران خۆده‌بوێرن و ته‌نانه‌ت ئیمكاناتی ڕیفاهیان بۆ دابین ناكه‌ن.