به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ئه‌و به‌ندكراوانه‌ی كه له مه‌ره‌خسی ده‌رمانی یان كاری دان خستووه‌ته ژێر گوشار بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانی قودس به‌شداری بكه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به به‌ندكراوانیان وتووه كه له ڕۆژی جیهانی قودس خۆیان به نزیكترین كه‌ڵانته‌ری بناسێنن تاكوو هاوڕێ له‌گه‌ڵ پێرسۆنێلی ئینتزامی به‌شداری ڕێپێوانی ڕۆژی قودس بن. به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، هه‌ندێك له به‌ندكراوان بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانی بنه‌ماڵه‌كانیان مه‌ره‌خه‌سی كارییان وه‌رگرتووه، به‌ڵام له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منی و قه‌زاییه‌كانی ڕژیمه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه كه ئه‌گه‌ر به‌شداری له ڕێپێوانی ڕۆژی قودس نه‌كه‌ن، ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندان ده‌گوازرێننه‌وه.