کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

‎ناوەندی هاوكاریی و كۆمەڵەی كۆمۆنیست کۆبوونەوە

0C9C1B95 5857 4743 A54B 056B6729FC4D

بە مەبەستی هاوئاهەنگی و هاوكاری زیاتری نێوان حیزب و لایەنەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان، ئێوارە رۆژی 20ی خەزەڵوەر ھەر دوو شاندی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران و رێكخراوی کوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران(کۆمەڵە) كۆبوونەوە.
وەفدی كۆمەڵەی كۆمۆنیست بریتیبوون لە بەڕێزان: ئیبراهیم عەلیزادە سكرتێر، حەسەن رەحمان پەنا جێگری سكرتێر و ئەحمەد ساڵحی ئەندامی رێبەری.
وەفدی ناوەند بریتین بوون لە بەڕێزان: عومەر ئێلخانیزادە سكرتێری كۆمەڵەی زەحمەتكێشان‌و بەرپرسی دەورەیی ناوەند، ئەبوبەكر مودەریسی جێگری سکرتێری كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، محەمەد نەزیف قادری
بەرپرسی ناوەندی پەیوەندییە گشتیەکانی و ئەندامی ناوەندی بەڕێوەبەری حدکا، عەتا ناسرسەقزی ئەندامی كومیتەی ناوەندی كۆمەڵەی زەحمەتكێشان.
لە دیدارەكەدا باس لە هەماهەنگی و هاودەنگی دوو لایەن لەم دەورەی ئاخێزی شۆڕشگێڕانە کرا و هەروەها قسەو باسێكی چڕوپڕ لەسەر ئاخێزەكانی ئەم دواییەی كوردستان و ئێران كرا و هەر دوو لا جەختیان لەسەر پێویستی یەكگرتوویی و پێكەوەكاركردنی هەموو حیزبەكان كردەوە و هاوڕا بوون لەسەر هەندێک خاڵی سەرەکی هاوکاری لەو قۆناغەی بزوتنەوەی کوردستان.
ھەروەھا بڕیاردرا لە دانیشتنێکی دواتردا و زوو بە زوو پێشنیار و گەڵاڵەی دیاریکراو بۆ ڕاوێژ و هاوکاری باسی لێوە بکرێ تا هاوکاری و هاوئاهەنگی شیاوی هەلومەرجی ئێستا و دواتری کوردستان بێننە دی.

رێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران – کۆمەڵە

ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران

٢١ی خەزەڵوەری ١٤٠١ – ١٢ی نۆڤامبری ٢٠٢٢