شیرین عیبادی، چالاكی مافی مرۆڤ و براوه‌ی خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبێل ڕایگه‌یاند: ناوی جوانی ژینا ئه‌مینی هه‌ڵگری یه‌كێك له گرینگ‌ترین ده‌وره‌كانی خه‌بات دژ به دیكتاتۆری له مێژۆی گه‌لی ئێرانه.
ناوبراو هه‌روه‌ها وتی، ئه‌و كه‌سه‌ی بۆ یه‌كه‌م جار له به‌ردی مه‌زاری ژینا ئه‌مینی نووسی، “ژینا گیان تۆ نامری، ناوی تۆ ده‌بێته ڕه‌مز”، هیچ كات باوه‌ڕی نه‌ده‌كرد كه ئه‌مڕۆ ناوی ژینا له‌لایه‌ن سه‌دان هه‌زار كه‌س له بڕۆكسل، فڕانكفۆرت، پاریس و زۆرێك له شاره‌كانی جیهان دووپات بێته‌وه. ژینا كچێك بۆ به هه‌زاران ئاوات و هیوا، هه‌ر چه‌ند له ته‌مه‌نی لاویه‌تی دا گیانی به‌خت كرد، به‌ڵام قه‌تڵی حكوومه‌تی پڕ له ئێش و ئازاری ئه‌و كچه، میراتێكی پڕ له شانازی بۆ خه‌ڵكی ئێرانی به‌جێ هێشت، ئه‌ویش دروشمی جوانی “ژن،ژیان،ئازادی” بوو.