کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ناونانی گۆڕەپانێک لە شاری فرانکفۆرتی ئاڵمان بە ناوی ژینا ئەمینی

ناونانی گۆڕەپانێک لە شاری فرانکفۆرتی ئاڵمان بە ناوی ژینا ئەمینی

ڕۆژی دووشەممە 26ی خەرمانانی ساڵی 1403، بەبۆنەی دووهەمین ساڵڕۆژی دەستپێکردنی شۆڕشی ژینا لە شاری فرانکفۆرت، ڕێوڕەسمێک بەڕێوەچوو کە تێدا گۆڕەپانێک بە ناوی ژیناوە ناو نرا.

لەم چالاکییەدا کە لەلایەن ئەنجومەنی شاری فرانکفۆرتەوە ئامادەکرابوو، سەرۆکی شارەوانی، نەرگێس ئەسکەندەری و کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی شاری فرانکفۆرت ئامادەبوون. سەرۆکی شارەوانی فرانکفۆرت و نوێنەرانی شۆرای ئەم شارە لەم ڕێوڕەسمەدا بە فەرمی پشتیوانی خۆیان بۆ ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی گەلی ئێران لە دژی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاگەیاند و گۆڕەپانێک لە شاری فرانکفۆرت بە ناوی ژینا ئەمینی ناونرا، لەم ڕێوڕەسمەدا پەیامی ئەمجەد ئەمینی باوکی ژینا کە بەو بۆنەیەوە ناردبووی، پەخشکرا و ژمارەیەکی زۆر ئێرانی و خەڵکی شاری فرانکفۆرت و دەوروبەری ئامادەبوون و ئەوانیش سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ بەرپرسانی شاری فرانکفۆرت ڕاگەیاند.