کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

نامەی ئەحمەد ڕەزا حائری لە زیندانی قزلحەسار

نامەی ئەحمەد ڕەزا حائری لە زیندانی قزلحەسار 3

ئەحمەدڕەزا حائری، زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی قزلحەساری كەرەج، لە نامەیەکدا سەبارەت بە دەستبەسەركردنی براكه‌ی به‌ ناوی سەجاد حائری نووسیویەتی: “ئەوەی ڕوویداوە مرۆڤ ڕفاندن بووە، بێ زیاد و كه‌م!”

ناوبراو لە نامەكەیدا ئاماژەی بە پەیوەندیی تەلەفۆنیی ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی پووشپەڕ لەگەڵ باوکیدا كردووه‌ و نووسیویه‌: “شەوی ڕابردوو لە دەماوەندەوە هاتبوون بۆ تاران تاكوو ڕۆژی دووشەممە له‌ زیندانی قزڵحەسار چاویان به‌ من بكه‌وێت به‌ڵام سه‌جاد له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ به‌ بێ هۆكار ڕفێندرا‌. سەجاد جگە لە خۆشەویستی بۆ هونەر، ئەدەب، سینەما و زمانی دایكی چی كردووە كە دەبێ دەستبەسەر بكرێت، ده‌تانه‌وێت چی بكه‌م؟ داوای لێبوردن لە ئەدەبیاتی فارسی بکەم!