زیاتر لە ١٥٠ کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی بە بڵاوکردنەوەی نامەیەکی سەرئاوەڵا، خوازیاری پێڕاگەیشتن بە دۆخی “ئارەش سادقی” بوون.
“ئارەش سادقی” بەندکراوی سیاسی لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج، تووشی سەرەتان بووە و دوای ئەوەی عهمهلی جهرڕاحی و شیمی دەرمانی بۆ کراوه، بەبێ ڕاگیران لە نەخۆشخانە، گوازتراوهتهوه بۆ زیندان و ئێستا لە دۆخێكی خراپدایە. هەر لەو پێوەندەدا هەواڵنێری هێرانا ڕایگهیاندووه كه، کۆمەڵێک لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی لهوانه، “ئەمیر ئەمیرقولی، شاهین نەجەفی، پەروین محەممەدی، ئەمیرچەمەنی، گوڵرۆخ ئێرایی، سپیدە قولیان، شاناز ئەکملی، سەدیقە پاکزەمیر، ناهید خوداجوو، منسوور بێهکیش، حسێن دائمی و جەعفەر ئیبراهیمی”، وێڕای بنەماڵەکانیان بە دەرکردنی ئەو نامەیە نیگەرانی خۆیان لە بارودۆخی خراپی “ئارەش سادقی” بهندكراوی سیاسی له زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج دەربڕیوە و لهو نامهیهدا ئاماژەیان بەوە کراوه کە ئەگەری ئەوە هەیە بە هۆی کەمتەرخەمی بەرپرسانی زیندان دۆخی ناوبراو بەرەو خراپی بچێ. شایانی باسه، پزیشكهکان چەندین جار جەختیان لە سەر ئەوە کردبووە کە دوای نەشتەرگەری و شیمی دەرمانی، ناوبراو دەبێ لانیکەم بیست ڕۆژ تا سی ڕۆژ لە ژێر چاوەدێری پزیشکی دابێ و لە نەخۆشخانە بمێنێتەوە و ڕاگرتنی ناوبراو بەم حاڵهوه لە زیندان جێگهی نیگەرانییە.