کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

نامه‌ی ناڕه‌زایه‌تی زیندانیه‌كی سیاسی پاش ١٧ ساڵ به‌ندكران

نامه‌ی ناڕه‌زایه‌تی زیندانیه‌كی سیاسی پاش ١٧ ساڵ به‌ندكران 1

“قادر محەمەد زاده” بەندکراوی سیاسی کە ئێستا لە زیندانی ناوەندیی یەزد سەرقاڵی تێپەڕاندنی حەفدەهەمین ساڵی سزای بەندکرانەکەیەتی، نامەیەکی بڵاو کردووەتەوە و تێدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ کە بە هۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست لە ڕێگای تیروپشکەوە سزام بە سەردا سەپاوە.

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، “قادر محەمەدزاده” ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی مانگی سەرماوەزی ١٣٨٤ی هه‌تاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و دوای چەند مانگ ڕاگیران و لێپرسینه‌وه‌ بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ گوازرایەوە. ئەم بەندکراوە سیاسییە له‌ دوای ١٥ مانگ لەلایەن دادگای ئینقلابی مەهاباد بە تۆمەتی “موحاربە” لەڕێگای ئەندامەتی له‌ حیزبێكی كوردستانی دژبه‌ری ڕژیم سزای سێدارەی بە سەردا سەپا کە ئەو ئەو سزایە لەلایەن دادگای پیداچوونەوەی ئۆستانی ورمێ بۆ ٢٠ ساڵ بەندکران و دوورخرانەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی یەزد گۆڕدرا. شایانی باسه‌ له‌ دوای تێپەڕینی ١٦ ساڵ و ٦ مانگ هێشتا بە هۆی دژایەتیی داوکاری گشتیی مەهاباد مافی مرەخەسی  و ئازادی مەرجدار لەو زیندانیه‌ سیاسیه‌ زەوت کراوە. “قادر محەمەد زاده”  له‌ نامه‌كه‌یدا داوا لە ڕێکخراوەكانی مافی مرۆڤییە ئێرانی و نێودەوڵەتییەکان دەکات کە هاوکاری بکەن هەتا بتوانێت له‌ دوای ١٧ ساڵ زیندانی كران و چاوەڕوانی، ئازادی به‌ده‌ست بێنێته‌وه‌.