کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

نامه‌ی موعه‌لیمانی سزادراوی كوردستان بۆ به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی

نامه‌ی موعه‌لیمانی سزادراوی كوردستان بۆ به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٦ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له‌موعه‌لیمانی سزادراوی ساڵانی ڕابردوو له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم، سه‌باره‌ت به‌ سه‌رنج نه‌دان به‌ داواكارییه‌كانیان هۆشداریان به‌ به‌رپرسانی كۆمار ئیسلامی دا و ڕایانگه‌یاند: هیچیان بۆ له‌ده‌ست دان نییه‌ جگه‌ له‌و زه‌نجیرانه‌ی به‌ ده‌ست و پێیانه‌وه‌ به‌ستراوه‌ و به‌ هێزتر له‌ جاران ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر شه‌قام.

موعه‌لیمانی ئازادیخواز له‌ نامه‌كه‌یان‌دا باسیان له‌ كێشه‌كانی ئامووزش و په‌روه‌شی كوردستان وه‌كوو كۆن بوونی قوتابخانه‌كان، كه‌می موعه‌لیم، گوشاری مه‌عیشه‌تی و هه‌ڵسووكه‌وتی ئه‌منیه‌تی له‌گه‌ڵ مامۆستایان كردووه‌ و خوازیاری هه‌وڵوه‌شانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و سزایانه‌ بوون كه‌ به‌ ناحه‌ق به‌سه‌ر موعه‌لیمان دا سه‌پێندراوه‌. واژۆكارانی ئه‌و نامه‌یه‌ خوازیاری به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، ئازادی هه‌موو موعه‌لیمانی زیندانی و كۆتایی هێنان به‌ هه‌ڵسووكه‌وتی ئه‌منیه‌تی له‌گه‌ڵ مامۆستایان بوون.