موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان و خه‌شایار سفیدی، دوو به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی تارانی گه‌وره، له نامه‌یه‌كدا جێبه‌جێكردنی سزای سێداره‌ی بێهرووز ئێحسانی و مێهدی حه‌سه‌نیان به توندی مه‌حكووم كرد.
ئه‌و دوو به‌ندكراوه له نامه‌كه‌یاندا ئێعدام‌یان وه‌كوو ئامرازی ده‌سه‌ڵات بۆ تۆقاندنی كۆمه‌ڵگا و ڕێگری له سه‌رهه‌ڵدانی جه‌ماوه‌ر ناو برد و هۆشداریان دا: كرده‌وه‌كانی حكوومه‌ت شه‌رعیه‌تی له‌ده‌ستچووی نیزام ناگه‌ڕێنێته‌وه به‌ڵكوو كه‌لێنی كۆمه‌ڵایه‌تی قووڵتر و ئاستی توندووتیژیی له نێو كۆمه‌ڵگا زیاتر ده‌كات. حكوومه‌ت ئه‌بێ قبووڵی بكات كه له ماوه‌ی ٤٧ ساڵی ڕابردوودا به بنبه‌ست گه‌یشتووه و چیتر ناتوانێت له ڕێگه‌ی په‌تی سێداره‌وه، ده‌نگی ئازادیخوازی كۆمه‌ڵگا بكۆژێنێته‌وه به‌ڵكوو كاتی ڕووخانی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی نزیكتر ده‌كاته‌وه.