ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی سیاسی زیندانی ئێڤین له نامه‌یه‌ك دا داوایان له سه‌رۆكی ده‌زگای قه‌زایی كردووه كه هه‌موو به‌ندكراوان پاش وه‌رگرتنی بارمته ئازاد بكات.
واژۆكارانی ئه‌و نامه هۆشداریان داوه كه به‌ندیخانه‌كانی ئێران به تایبه‌ت به‌ندی ٨ی زیندانی ئێڤین هیچ ئیمكاناتێكی ئیمهنیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێرشه مووشه‌كی و پههبادییهكان نییه و ڕاگرتنی به‌ندكراوان له زیندان، گیانی به‌ندكراوان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه. ڕه‌زا خه‌ندان، تاهر ته‌قه‌وی، نه‌سرۆڵڵا ئه‌میرلوو و چه‌ند به‌ندكراوی دیكه له نامه‌كه‌یان دا داوایان له موحسنی ئێژه‌یی كردووه كه پاش وه‌رگرتنی بارمته، به‌ندكراوان له زیندان ئازاد بكات.