دایكانی “موحسن مه‌زڵووم”، “پژمان فاتحی”، “وه‌فا ئازه‌ربار” و “محه‌ممه‌د فه‌رامه‌رزی” چوار به‌ندكراوی مه‌حكووم به ئێعدام، له نامه‌یێكدا كه بۆ “نێدا نه‌شیف” جێگری كۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان نووسیویانه، خوازیاری ڕاگرتنی سزای ئێعدامی ڕۆڵه‌كانیان بوون.
له به‌شێكی ئه‌و نامه‌یه، دایكانی چوار به‌ندكراوی سیاسی ئاماژه‌یان به ١٨ مانگ بێخه‌به‌ری، ئه‌شكه‌نجه و ئێعترافی ئیجباری ڕۆڵه‌كانیان به‌بێ ده‌ستڕه‌سی به پارێزه‌ری سه‌ربه‌خۆ و دادڕه‌سی دادپه‌رورانه كردووه و ڕایانگه‌یاندووه كه ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له ڕێگه‌ی سناریۆسازی و له په‌روه‌نده‌یێكی ناڕوون دا حوكمی ئێعدامی به‌سه‌ر ڕۆڵه‌كانیان سه‌پاندووه. واژۆكارانی ئه‌و نامه‌یه داوایان له جێگری كۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نه‌ته‌ویه‌كگرتووه‌كان كردووه تا له سه‌فه‌ری داهاتووی بۆ ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌و چوار به‌ندكراوه و بنه‌ماڵه‌كانیان دیدار بكات.
