کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناله‌باربوونی دۆخی ژیانی بوومه‌له‌رزه‌ لێدراوانی ناوچه‌ی قوتوور

ناله‌باربوونی دۆخی ژیانی بوومه‌له‌رزه‌ لێدراوانی ناوچه‌ی قوتوور

ناله‌باربوونی دۆخی ژیانی بوومه‌له‌رزه‌ لێدراوانی ناوچه‌ی قوتوور

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ دوای تێپەڕینی چەند مانگ بەسەر بوومەلەرزەی ناوچەی قوتوور، خەڵکی ئەم ناوچەیە لە دۆخێکی خراپدا ژیان بەڕێ دەکەن.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی ٤ی ڕەشەممەی پاره‌كه‌، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦ ڕیشتێر ناوچەی قوتووری سه‌ر به‌ شاری خۆی لەرزاند و لە ئاکامدا زەرەر و زیانێکی زۆری بەم ناوچەیە گەیاند. لە کاتێکدا ٤ مانگ بەسەر بوومەلەرزەی ئەم ناوچەیەدا تێدەپەڕێ، بەڵام بەهۆی كه‌مته‌رخه‌می کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی و دوای واده‌ و بەڵێنێکی زۆر بۆ نۆژەنەکردنەوەی ماڵەکانیان و دابینکردنی پێداویستییەکانی ژیانیان، ئێستاش خەڵکی ئەم ناوچەیە لە دۆخێکی خراپدا بەسەر دەبەن و هیچ یەکێک لە داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکراوە. شایانی باسه‌، هه‌تا ئێستا خەڵکی ئەم ناوچەیە چەندین جار ناڕەزایەتییان دەربڕیوە و داواکارییەکانیان پێشکەش کردوە، بەڵام هیچ لایەنێکی حکوومەتی خۆی بە بەرپرسیار نەزانیوە و ئاوڕی لێیان نەداوەتەوە.