وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٥ی جۆزه‌ردان له به‌یاننامه‌یه‌كدا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی به هه‌نارده‌كردنی قاچاخی نه‌وت بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات تۆمه‌تبار كرد و ڕایگه‌یاند: ڕێكاره یاساییه‌كانی پێویست له‌و باره‌وه ئه‌گرێته به‌ر.
به وته‌ی كاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاده‌ستكردنی نه‌وتی به‌رهه‌مهێنراو به ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی خۆده‌بوێرێت و ئه‌و بابه‌ته زیانی به داهاتی نیشتمانی گه‌یاندووه و ده‌وڵه‌تی عێراق بۆ له‌به‌رچاوگرتنی پشكی ئۆپێك ناچار بووه ئاستی وه‌به‌رهێنانی نه‌وت له ناوچه‌كانی دیكه كه‌م بكاته‌وه. له به‌رانبه‌ر دا وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه سرووشتیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تۆمه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراقی به بێ بنه‌ما ناو بردووه و ڕایگه‌یاند: ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی به ئه‌نقه‌ست ڕێگه له په‌سه‌ندكردنی یاسای نه‌وت و گازی فیدڕاڵی ده‌گرێت و بنه‌مای هاوكاری و هاوبه‌شی نیشتمانی پێشێل ده‌كات. به‌رپرسانی ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاند: به‌غداد له جیاتی له ئه‌ستۆگرتنی به‌رپرسیاری كه‌م و كورتییه‌كانی، هه‌رێمی كوردستانی قه‌ڵغانی ناكارامه‌یه‌كانی خۆی كردووه.