کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانجیهان

ناكۆكی دیپلۆماتیك له‌ نێوان ئێران و توركییه‌

ناكۆكی دیپلۆماتیك له‌ نێوان ئێران و توركییه‌ 1

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٠ی ره‌شه‌ممه‌، ده‌وڵه‌تی توركییه‌ به‌ بانگهێشت كردنی “محه‌ممه‌د فه‌رازمه‌ند” سه‌فیری ئێران له‌ ئانكارا، ناره‌زایه‌تی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی له‌ ئاست وته‌كانی سه‌فیری ئێران له‌ باره‌ی عه‌مه‌لیاته‌ نیزامیه‌كانی توركییه‌ له‌ باكووری عیراقن نیشان دا و وتی: ئێران له‌ ره‌وه‌ندی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تووركییه‌ له‌گه‌ڵ تیرۆریسم ئه‌بی هاوكاریان بێت نه‌ك دژایه‌تیان بكات.

به‌ پێی راپۆرته‌كان، “ئیره‌جی مه‌سجدی” سه‌فیری ئێران له‌ به‌غداد له‌ وتوووێژێكدا له‌گه‌ڵ “رووداو” رایگه‌یاندبوو: عه‌مه‌لیاته‌كانی ئه‌رته‌شی تووركییه‌ دژی “پ ك ك” له‌ باكووری عێراق، له‌ به‌رچاو نه‌گرتن و ژێر پێ خستنی حاكمیه‌ت و سه‌روه‌ری عێراقه‌ كه‌ له‌ به‌رامبه‌ردا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌وی تووركییه‌ش سه‌فیری ئێرانی بانگهێشت كردبوو و رایگه‌یاندبوو كه‌ ده‌وڵه‌تی عێراق له‌ باره‌ی عه‌مه‌لیاته‌كانی تووركییه‌وه‌ ئاگاداره‌ و له‌ راستای ته‌ئمینی ئه‌منییه‌تی تووركییه‌ و عێراقه‌. جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ ڕژیمی ئێرانیش له‌ وڵام دا سه‌فیری تووركییه‌ی له‌ تاران بانگهێشت كردووه‌.