کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

ناكۆكی‌ نانه‌وه‌ له‌ نێوان خه‌ڵكی هاوچاره‌نووس سیاسه‌تی كۆماری ئیسلامی بۆ مانه‌وه‌

05525

یهكێك لهو ڕێگایانهی كهڕژیمی ئیسلامی بۆ مانهوهی خۆی گرتوویهتهبهر، ناكۆكینانهوهلهئاستی جۆراوجۆر لهنێوان خهڵك دایه‌. ئهگهرچی ئهم سیاسهتهپێشینهیهكی بهقهد دهسهڵاتی ٤٢ ساڵهی كۆماری ئیسلامی ههیه‌‌، بهڵام لهماوهی چهند ساڵی ڕابردوودا كهبزووتنهوهمهدهنی و ناڕهزایهتییهكان لهئێران پهرهیان سهندووهو دهسهڵاتی كۆماری ئیسلامییان بردووهتهژێر پرسیارهوه، ئهم سیاسهتهبهشێوهی بهرینتر و جۆراوجۆرتر بهڕێوهچووه‌. ئهم سیاسهتهلهژووری فیكریی باڵاترین ئاستهكانی ڕژیم دادهڕێژرێت و بهڕێوهبردنی بهئۆرگانهپهیوهندیدارهكان دهسپێردرێ. چهند نموونهی خوارهوهلهم بوارهدا ئهم سیاسهتهدژهمرۆییهی كۆماری ئیسلامی ئاشكرا دهكهن كهپێویستهبهردهوام لهقاو بدرێت و ڕسوا بكرێت:

  • كهڵك وهرگرتن لهكهمبوونی ئاو بۆ ناكۆكی نانهوه‌: ئهم سیاسهتهنوێترین نموونهی ناكۆكی نانهوهی ڕژیمهبۆ ئهوهیكهخهڵكی ئۆستانهجۆراوجۆرهكان دژبهیهكتری هان بدات. بۆ نموونهبهپێی گهڵاڵهكارناسی نهكراوهكان، حهقئابهی كهشاوهرزانی ئیسفههان بهكهشاوهرزانی یهزد و كرمان دهدهن تا ئهوان هاوچارهنووسیی خۆیان لهبیر بكهن و بێ ئاویی خۆیان بخهنهئهستۆی كهشاوهرزانی هاوسایان‌. هاوكات مۆرهمهحهلییهكانی ڕژیمیش تهپڵی ناكۆكی لهنێوان خهڵكی ههر دوو ئۆستانهكهدهكوتن.
  • خوڵقاندن و توندكردنهوهی ناكۆیی ئایینی: ئیمامانی جومعهو پهرهپێدهرانی ئایینی شیعههیچ دهرفهتێك بۆ هاندان و ئاژیتاسیۆن لهمهنبهری مزگهوتهكانهوهدژبهباوهڕی كهسانی سوننی مهزههب لهدهست نادهن و ههوڵ دهدهن مهلا سوننی مهزههبهكان ناچار بهكاردانهوهبكهن. لهحاڵێكدا كهپتر لهیهك ملیۆن كهس لهپهیڕهوانی مهزههبی سوننی لهتاران دهژین، له٣ ههزار مزگهوتی ئهمشارهتهنانهت یهك مزگهوتیش بۆ پهیڕه‌‌وانی ئهم ئایینهتهرخان نهكراوه‌. لهچالاكیی سهلهفییهتوندڕهوهكان لهشارهكانی كوردستان چاوپۆشی دهكهن تا بهڵكوو ئاگری شهڕ لهنێوان خهڵكی چهپ و سێكۆلار و سهلهفییهكان داگیرسێ.
  • ههوڵ بۆ ڕووبهڕوو كردنهوهی خهڵكی نهتهوهجۆراوجۆرهكان دژبهیهكتر: لهخووزستان خهڵكی خۆجێیی عهرهب دهخهنهبهرامبهر خهڵكی فارس زمان و لهڕێگهی داسهپاندنی ههژاری و بێ مافیی زیاتر بهسهر خهڵكی عهرهب، بهستێنی ناكۆكی و گرژیی نهتهوهیی و زمانی دهخوڵقێنن. لهئازهربایجان چاوپۆشی لهچالاكیی گرووپهپانتوركیستهكان دهكهن تا خهڵكی تورك بخهنهبهرامبهر خهڵكی كورد و باقیی نهتهوهكانی دیكه‌. پهیامی ئهم سیاسهتهی ڕژیم بۆ خهڵكی ئێران ئهوهیهكه‌: لهترسی توندبوونهوهی ئهم ناكۆكییهقهومییانهو بهلیبی بوون و بهعێراقی بوون و بهسووریهیی بوونی باروودۆخی ئێران، باشتر وایهلهماڵهكانتاندا بمێننهوه، بهوهی كهههتانهڕازی بن، تا تووشی ڕۆژگارێكی خراپتر بهبن! ئهوپهڕی ئهم سیاسهتهكۆنهپهرستانهو مهترسیدارهلهكوردستان و ئازهربایجان، بهتایبهت لهو شارانه بهرێوهدهچێتكهبهدرێژایی مێژوو خهڵكی كورد و تورك لهپهنا یهكتر لهئاشتیدا ژیاون. گهشاندنهوهی ئاگری ناكۆیی نێوان خهڵكی تورك و كورد و پاشان پشتیوانیی ڕیاكارانهلهخهڵكی تورك بهرامبهر بهكورد، سیاسهتێكی یهكجار مهترسدار و كۆنهپهرستانهی ڕژیمه‌. سیاسهتێك كهلهساڵی ١٣٥٨دا شهڕێكی خوێناویی لهشاری نهغهدهههڵگیرساند و خوێنی زۆر كهس به ناڕهوا لهم شارهڕژان و كوشتاری بهكۆمهڵی خهڵكی دوو گوندی قاڕنێ و قهڵاتانی لێكهوتهوه‌. حكوومهتی ئیسلامی، مهلا حهسهنی ئیمام جومعهیئهوكاتی ورمێ ڕێكخهر و بهڕێوهبهری سهرهكیی ئهم جهنایهتهبوون. خهڵكی كورد و تورك بۆ سهدان ساڵ لهپهنا یهكتر و لههاوسایهتیی یهكتردا ژیاون و پهیوهندی پتهوی بنهماڵهیی، تیجاری، كۆمهڵایهتی و سیاسییان بووهو بهدهیان جار یهكگرتووانهدژبهكۆنهپهرستی و دیكتاتۆری خهباتیان كردووه‌.

حكوومهتی ئیسلامی و كۆنهپهرستانی مهحهلی كهیهكگرتوویی و هاوچارهنووسیی ئهم خهڵكهبهزهرهری خۆیان دهزانن، لههیچ پیلانگێڕی و جهنایهتێك دهریغیان نهكردووهتا لهڕێگهی پهرهپێدانی ناسیۆنالیسمی كوێر و بهرچاوتهنگ، بهبههێزكردنی دهمارگرژی و ههڵاواردن، بهئاواڵهكردنی دهستی چالاكانی توندئاژۆ، بهستێنی شهڕ و تێكههڵچوونی نهتهوهیی و ئایینی بخوڵقێنن. ڕووداوی ئهم دوایانهی شاری نهغهدهكهشارێكی كورد و تورك نشینهو پشتیوانیی یهك لایهنهی ڕژیملهتوندڕهوهكانی تورك، دوایین نموونهی ئهم سیاسهتهكۆنهپهرستانهیه‌.

بهخۆشییهوهخهڵكی وشیاری شاری نهغهدهچ كورد و چ تورك بهخێرایی لهماهییهتی كۆنهپهرستانه و مهترسیداری ئهم گرژی و ناكۆكییهیانهگهیشتن و داوایان لهخهڵك كرد كهخۆڕاگر و یهكگرتوو بن. نهغهدهشارێكی دوو میلییهتی بووهو دهشمێنێتهوهو پێویستهههوڵ بدرێت لهڕێگهی كۆتایی هێنان بهههمووجۆرهههڵاواردن و نابهرابهرییهك لهنێوان دانیشتووانی ئهم شارهلهوانهئازهری و كورد، هاوچارهنووسی و زهروورهتی یهكگرتوویی دژبهكۆنهپهرستانی مهحهلی، دهست و پهیوهندهكانی حكوومهت و گشت ڕژیمی كۆماری ئیسلامی،بهرجهستهبكرێتهوه‌.  بێگومان سیاسهتی كۆنهپهرستانهی شهڕ و ناكۆكی نانهوهلهنێوان خهڵكی ئێران لهلایهن ڕژیمی ئیسلامییهوهلهگهڵ شكست بهرهوڕوو دهبێتهوهو ئێمهبهخۆشییهوهشایهدی سهرههڵدانی ئهم ئاستهلهوشیاری و شعووری كۆمهڵایهتی لهنهغهدهبووین.