کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناشتنی نهێنی ته‌رمی “جه‌واد ڕۆحی” و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بنه‌ماڵه‌كه‌ی

ناشتنی نهێنی ته‌رمی جه‌واد ڕۆحی و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بنه‌ماڵه‌كه‌ی

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٩ی خه‌رمانان، پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی به‌ندكراوێكی سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا له‌ زیندانی نه‌وشه‌هر به‌ ناوی “جه‌واد ڕۆحی”، ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان ته‌رمه‌كه‌یان ڕفاند و دایك و باوكی ئه‌و لاوه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.

بەپێی زانیارییه‌كان، دایک و باوکی “جەواد ڕۆحی” کە دوای ئاگاداربوون لە قه‌تڵی حکوومەتی کوڕەکەیان لە شاری ئامووله‌وه‌ چووبوونە نۆشار، لەلایەن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ دەستبەسەر کراون. هه‌روه‌ها ته‌رمی ئه‌و لاوه‌ شۆڕشگێڕه‌ به‌ نهێنی و له‌ ده‌ورووبه‌ی شاری ئامۆل نێژرا به‌ڵام، خه‌ڵكی شاره‌كه‌ به‌ وتنه‌وه‌ی درشم دژبه‌ حكوومه‌ت خۆیان گه‌یاند مه‌راسمی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیه‌كه‌ی و به‌شداری برینیان تێدا كرد. شایانی باسه‌ كه‌ ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ ڕاپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌ ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ختی “جه‌واد ڕۆحی” له‌ زیندانی نه‌وشه‌هر دا كردووه‌.