به پێی ڕاپۆرته‌كان، ١١٢ مه‌دره‌سه‌ی ناستاندارد لە شاری سنەدا هەن کە بە وتەی بەرپرسانی ئەو پارێزگایە ئەو مه‌دره‌سانە پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵدیری “تەسنیم”، ١١٢ قوتابخانەی شاری سنە، فەزای ناستانداردیان هەیە و پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە. بە وتەی بەرپرسی ئیدارەی ئاموزش و په‌روه‌رشی شاری سنە، نۆژەنکردنەوەی ١٣٠ قوتابخانە کە بە بەرد سازکراون پێویستی بە ١١٧ میلیارد تەمەن بوودجە هەیە. لە کۆی ٥١٣ هه‌زار و ١٤ كه‌س لە حەشیمەتی دانیشتووی لەمشاره، ١٠ هەزار و ٦٢ کەسیان خۆیندكارن کە ئەو ڕێژەیەش ٢١ مه‌دره‌سه و ٤١٠ كلاسی خوێندنیان پێویسته.