به پێی ڕاپۆرتهكان، “تیدروس ئەدهانوم” سکرتێرى گشتى ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى بە میدیاکانى ڕاگەیاند، لە ئێستادا ویروسى كۆرۆنا وەک پەتایەكی جیهانی دەناسێنن و نیگەرانى ڕێکخراوەکەشى لە خێرایى بڵاوبونەوەى ویروسەکە خستەڕوو.
سکرتێرى گشتى ڕێکخراوەکە ئاماژەى بەوەشکردووە، لەماوەی دووهەفتەی ڕابردوودا ژمارەی توشبووان لەدەرەوەی چین ١٣هێندە زیادیكردووە، بەوەش مەترسیەكانى بڵاوبونەوەی ئهم ویروسه زیاتربووە. وتیشى مەترسییان هەیە کە لەهەندێک شوێن ڕێوشوێنى پێویست بۆ ڕووبەڕووبونەوەى ڤایرۆسەکە نەگیرێتەبەر. ناوبراو ههروهها وتیشی، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا چەند وڵاتێكی دیكەش هاوشیوەی ئیتاڵیا و ئێران ویروسی كۆرۆنا تێیاندا تەشەنە دەكات. ئەمەش لەكاتێكدایە، بە پێی ئامارە فەرمییەكان تا ئێستا زیاتر لە ١٢٠ هەزار كەس لە جیهاندا تووشی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش چوار هەزار و ٣٧٣ كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٦٦ هەزاریش چاكبوونەتەوە.