کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناروونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراو لە شاری مەهاباد

بەردەوامی ناروونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراو لە شاری مەهاباد

بە پێی زانیارییەکان، “عەلی ڕیاحی” پاش تێپەربوونی ٥ رۆژ لە دەستبەسەرکرانەکەی هێشتا چارەنووسی نادیارە.

ئەو هاووڵاتییە رۆژی دووشەممە ١٣ی ڕەزبەر، پاش بانگێشت کردنی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە و ئامادەبوون لە یەکێک لە بنکە ئەمنییەکان، بۆ جاری دووەم دەستبەسەر و لەو رۆژەوە هیچ زانیارییەک سەبارەت لە شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو لەبەردەستدا نیە. جێگای ئاماژەیە کە ئەو دەستبەسەرکراوە پێشتر لە مانگی جۆزەردان، هێزەکانی ڕژیم هێرشیان کردەبووە سەر ماڵەکەی و دەستبەسەریان کردووە و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.