کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناروونی چارەنووسی ناهید خوداجو لە تاران

ناروونی چارەنووسی ناهید خوداجو لە تاران 2

بە پێی دوایین هەواڵەکان، “ناهید خوداجو” چالاکی کرێکاری و ئەندامی یەکیەتی کرێکارانی ئێران، بۆ ماوەی ٥ رۆژە کە بێسەروشوێنە.

ئەو هاووڵاتییە پێشتر بە هۆی چالاکییەکانیەوە لە ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوییەوە دەستبەسەر و حوکمی ٦ ساڵ زنیدانی تەعزیری بەسەردا سەپێندرابوو. هەروەها جارێکی دیکەش لە ساڵی ١٤٠٢ دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندان و لە ساڵی ١٤٠٤ەوە ئازاد کرابوو. شایانی باسە کە بە وتەی بنەماڵەی ناوبراو، ماڵی ئەو هاووڵاتییە یەکسەر تێکچووبوو و سەرەوژێر کرابوو، و ئەم بابەتەش مەترسییەکانی بۆ دەستبەسەربوونی ئەو چالاکە بەرز کردووەتەوە.