به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، به‌ندكراوێك به ناوی “لوقمان قادری” دووای تیپه‌ربوونی چه‌ند مانگیك به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی دا، هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ست دا نییه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “لوقمان قادری” پێشتر لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەری ٢ی پیرانشارەوە بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئێران”، بە دوو ساڵ و ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو. ناوبراو ڕۆژی چۆارشه‌ممه ١٥ی خه‌رمانان له زیندانی “ورمێ” بۆ به‌ندیخانه‌ی “نه‌غه‌ده” ڕاگوێزراوه و لە دەسێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبه‌ش كرا.
