کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناروونی چاره‌نووسی “ئازاده‌ عابدینی” له‌ تاران

ناروونی چاره‌نووسی ئازاده‌ عابدینی له‌ تاران 3

“ئازاده‌ عابدینی” چالاكوانی مه‌ده‌نی شاری تاران پاش ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی و گۆاستنه‌وه‌ی بۆ زیندانی ئه‌و شاره‌ چارنووسی به‌ ناروونی ماوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئازاده‌ عابدینی” چالاكوانی مه‌ده‌نی كه‌ پێشتر له‌ تێكهه‌لچوون له‌گه‌ڵ كه‌سیكی سه‌ر به‌ ڕژیم له‌ ٢٥ی مانگی گه‌لاویژی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم ڕفیندرا و پاش سێ مانگ له‌ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی چارنووسی به‌ ناروونی ماوه‌ته‌وه‌. جێگایی ئاماژه‌یه‌ كه‌ ناوبراو له‌ مافی ده‌ستراگه‌یشتن به‌ پاریزه‌ر و چاووپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بیبه‌ش كراوه‌.