کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناروونی چارنووسی “ناسر سه‌رگه‌ران” له‌ به‌ندیخانه‌ی شاری سه‌قز

ناروونی چارنووسی ناسر سه‌رگه‌ران له‌ به‌ندیخانه‌ی شاری سه‌قز 1

“ناسر سه‌رگه‌ران” پارێزه‌ر و چالاكوانی مافی مرڤ پاش ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی چاره‌نووسی به‌ ناروونی ماوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ناسر سه‌رگه‌ران” خه‌ڵكی شاری سه‌قز ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له‌لایه‌ن ئیداری ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌وه‌ به‌ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی بانگهێشت و پاش چونی بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگۆیزی ئیتلاعاتی سنه‌ كرا. جێگایی ئاماژه‌یه‌ تا به‌ ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ناوبراو له‌به‌رده‌ستدا نیه‌ و چارنووسی به‌ ناروونی ماوه‌ته‌وه‌.