“حه‌سه‌ن مه‌ردانی” و ” لووقمان پێشیار” چالاكوانی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری بۆكان چاره‌نووسیان به ناروونی ماوه‌ته‌وه.
به دووای تێپه‌ر كردنی ٥٣ ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی “حه‌سه‌ن مه‌ردانی” ته‌مه‌ن ٦٥ ساڵ و ” لووقمان پێشیار”، ته‌مه‌ن ٥٨ ساڵ كه پێشتر به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شۆینێكی نادیار گواسترانه‌وه. جێگایی ئاماژه‌یه كه تا ئێستا هیچ زانیاریێک له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌و دو چالاكووانه له‌به‌رده‌ستدا نیه.