كۆموڵێك له كرێكارانی هێڵی ٥ی مێترۆی تاران، رۆژی شه‌ممه ٢٥ی رێبه‌ندان، له ناره‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كردنی سێ مانگ له حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، له شوێنی كاره‌كه‌یان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی.
كرێكارانی نارازی و به‌شداربوو له‌م كۆبوونه‌وه‌یه ده‌ڵێن: سه‌ره‌ڕای سێ مانگ دواخرانی سێ مانگه‌ی حه‌قده‌سته‌كان، زیاتر له پێنج مانگیشه كه حه‌قی بیهكانیان به سازمانی ته‌ئمین ئیجتیماعی، په‌رداخت نه‌كراوه و ئه‌وه‌ش لهحاڵێك دایه كه حه‌قی بیمه كانیان به پێی فیشی حقووقی، له حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه‌ته‌وه.