كۆمه‌ڵێك لهكرێكارانی ناوه‌ندی هۆتێله‌كانی لاله كه له ساڵی ٩٥وه تا ئێستا خانه‌نشینكراون، له ناره‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كردنی حقووق و مه‌زایا و سه‌نه‌واتیان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی.
به وته‌ی كرێكارانی به‌شدار بوو له‌م كۆبوونه‌وه‌یه، مام ناوه‌ندی سه‌نه‌واتی كۆتایی ماوه‌ی كاری هه‌ر خانه‌نشینكراو به پێی پێشینه‌ی كاری له‌نێوان ٦٠ بۆ ١٥٠ ملیۆن تمه‌نه و كارفه‌رما به بیانووی نه‌بوونی ژیرخانی ماڵی له په‌رداختی خۆ ده‌بوێرێت. هه‌روه‌ها شایانی باسه، ئه‌م كرێكارانه چه‌ندین ملیۆن تمه‌ن حقووقی دواخراویان هه‌یه كه پیان نه‌دراوه.