كرێكارانی لاستیكی پارسی ساوه بۆ جارێكی تر رۆژی شه‌ممه ١٦ی ڕه‌شه‌ممه، له ناره‌زایه‌تی به كێشه و گرفتی سه‌ندووقی پاشه‌كه‌وت ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی.
كرێكارانی لاستیكی پارسی ساوه كه چه‌ندین رۆژه له كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تین رایانگه‌یاند: له‌گه‌ڵ به‌ر پرسانی ده‌وڵه‌تی نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێكه‌وتن و له رێكه‌وتننامه‌ی ته‌نزیمی ته‌واوی به‌لێنه‌كانی كارفه‌رما به تایبه‌ت گه‌ڕانه‌وه‌ی پاره‌ی كرێكاران هه‌روه‌ها به‌رێوه‌بردنی گه‌ڵاڵه‌ی ریزبه‌ندی و چاكسازی ئه‌م ته‌رحه‌ش بۆ ساڵی ١٤٠٠ی هه‌تاوی دواخراوه.