به پێی راپۆرته‌كان كرێكارانی شاره‌داری بۆكان ، له ئه‌وه‌ڵی ساڵی ٩٨وه هیچ حه‌قده‌ستیكیان وه‌رنه‌گرتووه و هاوكات له سێ مانگ پێش ئێستاوه مانگانه مه‌بله‌غی پێنسه‌دهه‌زار تمه‌ن له حه‌قده‌سته‌كانی بڕێك له ئه‌م كرێكارانه كه‌م كراوه.
ئه‌م كرێكارانه هه‌روه‌ها ده‌ڵێن : كه بیمه‌كانیان په‌رداخت ناكه‌ن و بژێوی ژیانیان كه‌وته‌ته مه‌ترسیه‌وه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه له ئه‌وه‌ڵی ساڵی ٩٨وه به‌ڕێوبه‌ری شه‌ورای شاری بۆكان به‌ڵێنی دابوو كه داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ بكات به ڵام نه شاره‌داری و نه ئیداره‌ی كار هه‌تا ئێستا هیچ سه‌رنجیان نه‌داوه به ئه‌م داخوازییانه.