كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داری ئه‌هواز، رۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی ڕه‌شه‌ممه، به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای شاره‌داری ئه‌م شاره، خوازیاری په‌رداختی ته‌واوی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، پتر له ٨٠ كرێكاری شاره‌داری ئه‌هواز سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه چه‌ند ڕۆژێكی ماوه به هاتنی ساڵی نوێی هه‌تاوی به‌ڵام هێشتا مۆعه‌وه‌قاتی ساڵی پێشوویان وه‌رنه‌گرتووه. نارازییانی به‌شدار بوو له‌م كۆبوونه‌وه ده‌ڵێن: چه‌ندین جاره كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی به‌رێوه ئه‌بن به‌ڵام په‌یمانكاری به‌رپرس هێشتا هیچ وڵامێكی نه‌داوه‌ته‌وه و شاره‌داریش هیچ سه‌ره‌نجێكی به خواسته‌كانی ئه‌م كرێكارانه نه‌داوه.
