كۆمه‌ڵێك له پێرسۆنێلی زانكۆی یاسووج، رۆژی شه‌ممه ٢٣ی ڕه‌شه‌ممه، له ناره‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی خواسته‌كانیان له به‌رامبه‌ر بینای ئه‌م زانكۆیه له ئۆستانی كۆهگیلۆیه و بۆیرئه‌حمه‌د، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی.
كارمه‌ندانی زانكۆی یاسووج چه‌ند رۆژێكه به مه‌به‌ست زیاد كردنی حقووق و درانی له‌كاتی خۆیدا، له به‌رامبه‌ر بینای ئه‌م زانكۆیه ده‌ستیان داوه‌ته كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی و ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر تا كۆتایی ساڵ حقووق و مه‌زایاكانیان پێ نه‌درێت ژیانیان تووشی كێشه‌ی جێدی ده‌بێته‌وه.