رۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی ڕه‌شه‌ممه، ده‌یان هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی ئۆسترالیا به به‌شداری له رێپێوانی ناره‌زایه‌تی ناسراو به “بۆ عه‌داله‌ت”، ناره‌زایه‌تیان له ئاست به‌رز بوونه‌وه‌ی ئازار و ده‌ست درێژی بۆ سه‌ر ژنان ده‌ربڕی.
به پێی راپپۆرتهكان، ڕێپێوانی جه‌ماوه‌ری ئۆسترالیا له زۆرتر له ٤٠ شاری گه‌وره و بچووكی ئه‌م وڵاته وه‌كوو، كانبرا، سیدنی و ملبۆرن به‌رێوه چوو و ناڕه‌زایه‌تییان له ئاستێكی به‌رین به‌شداری ئه‌م ڕێپێوانه بوون. جێی ئاماژه‌یه، ڕێكخه‌رانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له به‌رامبه‌ر پارلمانی ئۆسترالیا ڕایانگه‌یاند: ئه‌م خۆپیشاندانه گه‌وره‌ترین خۆپیشاندانی سه‌رانسه‌ری ژنانه بووه له ئۆسترالیا و ژماره‌یه‌ك له ژنان به پۆشینی جلی ڕه‌ش و به ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد ناوی ژنانێك كه له ڕێگه‌ی ده‌ست درێژی سێكسیه‌وه گیانیان له ده‌ست دابوو پیشان درا و به كۆكردنه‌وه‌ی تووماری ٩٠ هه‌زار ئیمزا خوازیاری به‌رپرسیاره‌تی زۆرتری ده‌وڵه‌ت سه‌باره‌ت به “هه‌ڵسووكه‌وتی جنسیه‌تی” بوون. جێی ئاماژه‌یه، ئه‌م ناره‌زایه‌تییانه له حه‌وته‌ی ڕابردوو و به‌دوای پشت راست بوونه‌وه‌ی حۆكمی “ده‌ست درێژی سێكسی” دادستانی كۆللی ئۆسترالیا له ساڵی ١٩٨٨ی زاینی، ده‌ستی پێكرد.