ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی مانگی خه‌رمانان، خه‌ڵكی ئازادیخۆازی شاری هه‌مه‌دان له ساڵڕۆژی شۆرشی “ژینا” هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و دروشمی دژه حكوومه‌تیان وته‌وه.
سه‌ره‌ڕای كه‌ش و هه‌وای یه‌كجار ئه‌منییه‌تی و هه‌بوونی هێزه ئینتزامی و لیباس شه‌خسییه‌كان، هاوڵاتییانی شاری “هه‌مه‌دان” بوێرانه هاتنه سه‌ر شه‌قام و به به‌ستنی ڕێگاكان و وتنه‌وه‌ی درووشمی دژ به حكوومه‌ت، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌رانبه‌ر ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی ده‌ربری. ناڕازیان به ڕێپێوان و وتنه‌وه‌ی درووشم خوازیاری ڕاگرتنی سزای ئێعدام و كۆتایی هێنان به سه‌ركوتی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان بوون.