به‌دوای بانگه‌وازی درۆزه‌كانی سۆوه‌یدا بۆ كردنه‌وه‌ی ڕێڕه‌وی مرۆیی بۆ خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ئه‌و پارێزگایه، خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان به‌ده‌م ئه‌و بانگه‌وازه‌وه چوو و یارمه‌تی مرۆیی هه‌ناردنی دانیشتووانی ئه‌و پارێزگایه كرد.
شه‌وی ڕابردوو كه هێزه‌كانی حكوومه‌تی سووریا له پارێزگای سۆوه‌یدا پاشه‌كشه‌یان كردووه، كۆمه‌ڵكوژییه‌كی بێ وێنه‌یان به‌دوای خۆیان دا به‌جێهێشتووه. به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، سه‌دان كه‌سی مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن تیرۆریستانی ئه‌حمه‌د شه‌رعه‌وه كۆمه‌ڵكوژ كراون و هێزه‌كانی به‌رگری شارستانی سۆوه‌یدا ماوه‌ی ٨ ساعه‌ته ته‌رمی كوژراوه‌كانی سه‌ر شه‌قام كۆده‌كه‌نه‌وه به‌ڵام هێشتا كۆتایی نه‌هاتووه. هه‌ندێك له ژنان و منداڵان سه‌ربڕدراون و دیمه‌نێكی ناخهه‌ژێن له شه‌قام و كۆڵانه‌كانی سۆوه‌یدا ده‌بینرێت.