ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی به‌فرانبار، خه‌ڵكی شه‌نگال كاروانێك له یارمه‌تی مرۆییان بۆ ئاواره‌كانی عه‌فرین و شه‌هبا له ڕۆژئاوای كوردستان نارد.
ئه‌و یارمه‌تیانه له‌لایه‌ن خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئیداری شه‌نگال و بزووتنه‌وه‌ی ژنانی ئازادی ئێزدی كۆكراوه‌ته‌وه. تا ئێستا ١٢ بارهه‌ڵگر یارمه‌تی مرۆیی كۆكراوه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌تی عێراق ڕێگه‌ی به چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ٣ كامیۆن داوه. به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی عێراق به‌ڵێنیان داوه هه‌موو كاروانه‌كه له ڕۆژانی داهاتوودا به‌ره‌و ڕۆژئاوای كوردستان به‌ڕێ بكه‌ن تا به ده‌ست ئاواره‌كانی عه‌فرین و شه‌هبا بگات.