ڕۆژی چوارشەممە ئاژانسی “رۆیتەرز” لە زاری چەند بەرپرسێکی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، لە ئێستادا زیاتر لە ٥٠ هەزار سەربازی ئەمریکایی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەن و ژمارەیان بەردەوام ڕوو لە زیادبوونە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، بەرپرسانی ئەمریکا ئاماژەیان بەوە کردووە کە هەزاران سەربازی مارێنز لە سان دیێگۆوە بەردەوام بەرەو ناوچەکە دەگوازرێنەوە. لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژنامەی “پۆلیتیکۆ” بڵاویکردەوە، زیاتر لە دوو هەزار سەربازی مارێنز بنکەیەکی سەربازییان لە سان دیێگۆ بەجێهێشتووە و ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کراون. لەمبارەیەوە، هەندێک لە شارەزایانی سەربازی پێیان وایە ئەم جموجۆڵە گەورەیە پەیوەندیی بە ئەگەری پلانێکەوە هەیە بۆ دەستبەسەرداگرتنی دوورگەی “خارک“ـی ئێران، کە ناوەندێکی سەرەکیی دەریایی و ژێرخانی نەوتی ئێرانە لە ناوچەی کەنداودا.
